ئۆکرانیا.. مەدەنییەکانی شاری لڤیڤ فێری چۆنێتی درووستکردنی مۆڵۆتۆڤ دەکرێن
"دەبێت ئۆکرانییەکان بەرگریی لە خۆیان بکەن"
K24 – ههولێر:
ئەو ئۆکرانیانەی کە دەیانەوێت لە دژی ھێرشەکانی رووسیا بەرگریی لەخۆیان بکەن، لە شاری لڤیڤ فێری چۆنێتی درووستکردنی مۆڵۆتۆڤ دەکرێن.
لهمیانی وانەکانی فێرکردندا کە لە سەربانی ھۆڵی سینەمایەکی شارەکە بەڕێوەدەچێت، دوای پێدانی زانیاری تیۆریی، تەواوی ھەنگاوەکانی درووستکردنی مۆڵۆتۆڤ بهشێوهی كرداریی باسدەکرێت.
راھێنەر ئاندرێ پۆرۆدکۆ، ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت ئۆکرانییەکان بەرگریی لە خۆیان بکەن و گوتی: "لێرەدا فێرخوازەکان فێری تەکنیکەکانی شەڕکردن و بەکارھێنانی چەک دەکەین، ئەگەر شەڕ گەیشتە شارەکەمان دەبێت بزانین چی پێویستە بیکەین".