عێراق بهشداری له كۆڕبهندی ئانتالیادا دهكات
به بهشداری دوو ههزار كهسایهتی بهڕێوهدهچێت
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق بەمەبەستی بەشدارییکردن لە كۆڕبهندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا گەیشتە تورکیا و بڕیاره لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەک دیداری دوو قۆڵی لەگەڵ هاوتاکانی ئەنجام بدات، کە بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن و تێیدا تاوتوێی پرسە هاوبەشەکان دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن و شاندی یاوەری بەمەبەستی بەشدارییکردن لە كۆڕبهندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا کە لە ماوەی نێوان 11-13ی ئازار بەڕێوەدەچێت، گەیشتە شاری ئانتاڵیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە لە زیاتر لە دوو هەزار میوان لە سەکردەکانی حکوومەت و وڵاتان و وەزیرانی دەرەوە و گەورە نوێنەرانی رێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەک دیداری دوو قۆڵی لەگەڵ هاوتاکانی ئەنجام دەدات کە بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن و تیایدا تاوتوێی پرسە هاوبەشەکان دەکرێت.