بکوژی چێ گێڤارا کۆچی دوایی کرد

ئەو سەربازەی بۆلیڤیەی بە 9 گولـلە چێ گێڤارای کوشت

چێ گیڤارا
چێ گیڤارا

K24 - هەولێر:

دوێنێ پێنج شەممە 10ـی ئاداری 2022 ئەو سەربازە بۆلیڤیەی فەرمانی لەسێدارەدانی چێ گێڤارای جێبەجێ کرد و بە گولـلە کوشتی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماریۆ تیران ئەو سەربازە بۆلیڤیە بوو کە چێ گێڤارای کوشت و دوێنێ لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گاری برادۆ، جەنەراڵی خانەنشینی بۆلیڤیا لەبارەی ماریۆوە گووتی "ماریۆ تەنها ئەرکێکی سەربازی بەجێگەیاندووە و هیچی تر."

جەنەراڵی خانەنشین، برادۆ سەرپەرشتیاری ئەو یەکەیە بوو کە لە ساڵی 1967 لەدوای چەندین مانگ بەدواداگەڕان، چێ گێڤارایان دەستگیر کرد.

ماریۆ تیران
ماریۆ تیران

برادۆ لە نوێترین چاوپێکەوتنێکیدا گوتی "ئەو سەربازەی چێ گێڤارای رەمی کرد دوای ماوەیەکی درێژ ناڵاندن بە دەست نەخۆشیەوە، کۆچی دوایی کرد.

هاوسەری سەربازە بۆلیڤیەکە هێشتا زیندووە و لەگەڵ دوو کوڕیدا ژیان بەسەر دەبات.

 ئێرنستۆ 'چێ' گێڤارا شۆڕشگێڕ، پزیشک، نووسەر، مارکسێکی ئەرژەنتینی بوو، لە ساڵی 1928 لە شاری رۆزارییۆی ئەرژەنتیندا لەدایکبووە و لەپاڵ فیدێڵ كاسترۆ بەدووانە کەسایەتی سەرەکی شۆڕشی کوبا دەناسرێن، شێوازی مامەڵەکردن و هەڵسوکەوتی چێ بووەتە شێوازێکی باو لەنێوان یاخییەکان لە گشت جیهاندا.

لە رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 1967، بە فەرمانی ئەمەریکا و ئەرێنیتی سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا، رێنێ بارینتۆس بە دەستی ماریۆ تێران بە 9 گولـلە کوژرا.

سەرچاوە: سکای نیوز

H.H