پێكهاته‌ی نموونه‌یی گه‌ڕی یه‌كه‌می یۆرۆی 2016 راگه‌یاندرا
یاریزانانی ریال مه‌درید كۆنترۆڵی پێكهاته‌كه‌یان كردووه
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (UEFA) پێكهاته‌ی نموونه‌یی ئه‌م گه‌ڕه‌ی راگه‌یاند.
له پێكهاته‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئاستبه‌رزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و بردنه‌وه‌ی له به‌لجیكا، كه‌چی هیچ یاریزانێكی تێدا نییه، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش سه‌ره‌ڕای یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ ئایسله‌ندا، كه‌چی ناوی كریستیانۆ له پێكهاته‌دا ده‌بینرێت.
گۆڵپارێز: مانوێل نویه‌ر ـ ئه‌ڵمانیا
به‌رگریكاران: جۆردی ئه‌لبا و جیراردی پیكێ، خوانفران ـ ئیسپانیا، موستافی ـ ئه‌ڵمانیا
ناوه‌ڕاستكاران: ئیریك دایه‌ر ـ ئینگلاند، نگۆلۆ كانتی، دیمیتری پایت ـ فره‌نسا، تۆنی كرووس ـ ئه‌ڵمانیا.
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ ـ پورتوگال، گاریس به‌یل ـ ئه‌ڵمانیا