كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا پشتیوانی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان24 ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، پشتیوانی له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان24 ده‌كه‌ین، كه له ستۆدیۆ وێرانبووه‌كانیان به‌رده‌وامن له گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی و گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ئێمه.
كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و، په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و شاری هه‌ولێر و خۆشبه‌ختانه په‌لاماره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر بینای دامه‌زراوه‌كه گه‌یاند.
هاوسۆزی لەگەڵ رۆژنامەنووسانی @kurdistan24tv کە لە ستۆدیۆیەکانیانەوە بەردەوامن لە گەیاندنی زانیاری پێمان سەڕەرای ئەو زیانانەی بەریان کەوت دوا بە دوای ئەو هێرشانەی کە ئەم شەو کرانە سەر هەولێر https://t.co/iRjYGDWaxz
— Olivier Decottignies (@O_Decottignies) March 13, 2022