رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر كوردستان24 دەکەن

"داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین هەڵوێستیان هەبێت"
دامەزراوەی کوردستان24 دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەو
دامەزراوەی کوردستان24 دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەو

K24 – هەولێر

ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر كوردستان24 دەکەن و داواش دەکەن، حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین هەڵوێستیان هەبێت.

لە بەیاننامەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هاتووە: "وه‌ك ئەو رێكخراو و لایه‌نانەی له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی سەر هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دەکەین. ئەم هێرشە بە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەزانین، لە هەمان کاتیشدا پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقە، بۆیە داوا له‌  حكومه‌تی عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین هەڵوێستیان هەبێت و هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم جۆرە هێرشانە".

لە بەشێکی دیکە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "دەبێت هەمووان ئەوەمان لەبیر بێت کە له‌ كاتی جه‌نگ و ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا به‌رده‌وام خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ و شوێنە مه‌ده‌نیەکان ده‌بنه‌ ئامانج و قوربانی،  ئەمەش  دژ بە رێکكه‌وتننامه‌کانی جنێفی تایبەت بە پاراستنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیە، بۆیە ئێمەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان داواکارین کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، بەشداریان هەبێت لە پاراستنی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بیانوە ناڕاستەکانی پشتی ئەم هێرشە یەک لە دوا یەکانە هەرچی بن، نابنە پاساو بۆ هێرشی چەکداری، بۆیە بکەرەکانیان لەلای ئێمە شەرمەزارن".

ناوی رێکخراوەکان

1. رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت - CDO

2. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان - METRO

3. رێکخراوی بەندی 19

4. رێکخراوى کوردستان بۆ چاودێرى مافەکانى مرۆڤ- KOHRW

5. رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی

6. رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان – PDO

7. رێکخراوی پەرەپێدانی دیموکراسی مافی مرۆڤ – DHRD

8. ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆگەشەپێدانی تواناکانSODP

9. رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)

10. پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتن PNVK

11. رێکخراوی خانزاد

12. رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

13. رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DABIN  

14. رێکخراوی سابات

15. رێكخراوی ستيب بو ديموكراسی وهەڵبژاردن 

16. توڕی chav بۆ جاودێری ديموكراسی و مافی مرۆڤ

17. یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان – لقی هەولێر