كارمه‌ندی ته‌له‌ڤیزیۆنێكی رووسی له په‌خشی راسته‌وخۆدا ناڕەزایەتی دەردەبڕێت
K24 - هەولێر:
له كاتی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی ئێواره له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی رووسیا، كارمه‌ندێكی كه‌ناڵه‌كه چووه پشت پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌كان و دروشمی "نه‌خێر بۆ جه‌نگ"ی به‌رز كرده‌وه و ئیدانه‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیای كرد.
له كاتی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی ئێواره‌دا له Perviy Cannel كه یه‌كێكه له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنییەکانی رووسیای فیدراڵ كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كه، مارینا ئۆڤسیاننیكۆڤا به پانكارتی ده‌ستییه‌وه چووه پشت ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌خوێنده‌وه.
له كاتێكدا پێشكه‌شكاره‌كه هه‌واڵه‌كانی ده‌خوێنده‌وه، ئه‌م كارمه‌نده پانكارته‌كه‌ی كرده‌وه كه دروشمی "نه‌خێر بۆ جه‌نگ"ـ لێ نووسرابوو و هاواری كرد "جه‌نگ رابگرن".
راگه‌یه‌ندراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و خانمه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
مارینا ئۆڤسیاننیكۆڤا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "باوكم ئۆكرانیی و دایكم رووسییه. هیچ كاتێك دوژمن نه‌بووم".
مارینا ئۆڤسیاننیكۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه داواكاره "جه‌نگی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا تا زووه رابگیرێت".
سەرچاوە: AA
H.H