تیتی ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی دۆنگا له راهێنه‌رایه‌تی بڕازیل
دوو جار خولی بڕازیلی بۆ كۆره‌نتیانز به‌ده‌ستهێناوه
رۆبێرتۆ دی ئاندرادی سه‌رۆكی یانه‌ی كۆره‌تنیانزی بڕازیلی دووپاتیكرده‌وه ئادینۆر لیۆناردۆ ناسراو به (تیتی) ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی دۆنگا له راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می بڕازیل.
دۆنگا نه‌یتوانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل بكات له گه‌یشتن به چاره‌گی كۆتایی كۆپا ئامێریكا و له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد.
تیتی ته‌مه‌ن 55 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دوو جار ناسناوی خولی بڕازیلی بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ناسناوی لێبرتادۆرس و جامی جیهانی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی به راهێنه‌ری سامبا ده‌ستنیشان بكرێت.