توركیا: لێبوردن پێشنیاری ئیسرائیل بووه
روسیا ئاساییكردنه‌وه، به داوای لێبوردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه مه‌رجدار كردووه

K24 – هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا، داوای لێبوردنی ئه‌نقه‌ره له مۆسكۆ پێشنیاری ئیسرائیل بووه.
ڤیلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا، پاش خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی سوخۆ 24 له لایه‌ن توركیاوه به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌نقه‌ره و وتی توركیا له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێداین. هه‌روه‌ها ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا له گه‌ڵ توركیا به داوای لێبوردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه مه‌رجدار كردبوو.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌م دواییه په‌یامێكی پیرۆزبایی تایبه‌ت به مه‌راسیمێكی روسیا بۆ پوتین ناردبوو كه تێدا داوای ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا كردبوو، كه به‌هۆی رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان پچڕاوه.
كۆشكی كرێملین له وه‌ڵامی خواستی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكه‌ینه‌وه. دمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی كرێملین وتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، پێویسته توركیا هه‌ندێ هه‌نگاوی پێویست بهاوێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماژه به لێدوانی پوتین سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه كرد كه داوای كردبوو پێویسته توركیا به قبووڵكردنی تاوانه‌كه‌ی داوای لێبوردن بكات و قه‌ره‌بووی ئه‌م رووداوه بكاته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا، داوای لێبوردن پێشنیاری ئیسرائیل بووه، كه پێشتر كێشه‌یه‌كی هاوشێوه له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و تل ئه‌بیب روویدا، كه به ناوبژیوانی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئیسرائیل به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی یارمه‌تیدانی كه‌رتی غه‌زه داوای لێبوردن له توركیا كردبوو.