ماكرۆن هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی خۆراك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا ده‌دات
ماكرۆن: به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوو چه‌ندین وڵات رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قووڵی خۆراك ببنه‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی سه‌ختی خۆراك له 12 بۆ 18 مانگی داهاتوو ده‌دات، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا و هۆكاره‌كه‌ش بۆ جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ماكرۆن دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌وروپا رۆڵی خۆی له هاوكارییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی خۆراكدا ببینێت، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له 12 بۆ 18 مانگی داهاتوو به‌هۆی جه‌نگی رووسیا دژ به ئۆكرانیا سه‌رهه‌ڵبدات، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و بابه‌ته كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر نرخی خۆراك له هه‌ندێك له هه‌ژارترین وڵاتانی جیهان ده‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تێكڕای نرخه‌كانی ئێستای گه‌نم له جیهان، زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته جیاواز نییه، كه له‌دوایین قه‌یرانی خۆراكدا له ساڵانی 2007 و 2008 تۆماركرابوون و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه خۆپیشاندان و توندوتیژی له ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانى پێشكه‌وتوو سه‌ریانهه‌ڵدا، هه‌روه‌ك ئه‌وكات به‌دووریش زانرا، كه قه‌یرانی خۆراك هۆكاری راپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بووبن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌كاتێكدا ئۆكرانیا به یه‌كێك له وڵاتانی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌كردنی گه‌نم بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقیا داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئه‌منییه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی دژواری خۆراك له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی بۆ هاورده‌كردنی گه‌نم، پشت به ئۆكرانیا ده‌به‌ستن.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B