بارسێلۆنا به‌جیاوازی خاڵێك له ریال مه‌دریدی برده‌وه
له دووه‌م یاریی فیناڵدا سبه‌ی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
له یاری یه‌كه‌می فیناڵی خولی باسكه‌ی ئیسپانیا ناسراو له لیگا ئێندێسا بارسێلۆنا به جیاوازی خاڵێك له ریال مه‌دریدی برده‌وه.
باسكه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یه‌كه‌م یاری فایناڵی ئیندێسا له‌هۆڵی بالا‌و بلاوگرانا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و بارسا یارییه‌كه‌ی به جیاوازی خاڵێك به 100 خاڵ به‌رامبه‌ر 99 خاڵ برده‌وه.
له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو تیپ چاره‌گی یه‌كه‌میان به 22 خاڵ به‌یه‌كسان بوون كۆتایی هێنا، به‌ڵام له چاره‌گی دووه‌مدا ریال مه‌درید به جیاوازی خاڵێك یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا له چاره‌گی سێیه‌م به جیاوازی شه‌ش خاڵ سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه به‌ده‌ست بێنێت، هه‌رچه‌نده ریال مه‌درید چاره‌گی چواره‌می برده‌وه به‌ڵام ئه‌وه به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش بارسێلۆنا یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هاویشت و له یاریی دووه‌میان سبه‌ی هه‌ینی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.