پۆليسی فڕانسا 36 هانده‌ری ئینگلاند ده‌ستگیر ده‌كات
16 هانده‌ر بریندار ده‌بن
پۆليسی فڕانسا به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانه‌وه به‌ر له یارییه‌كه‌ی ئێنگلاند و وێڵز 36 هانده‌ری ئێنگلاند ده‌ستگیر ده‌كات.
پۆلیسی فڕانسی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له باره‌ی ئه‌و گرژیانه‌ی كه له نێوان خۆیان و هانده‌رانی ئینگلیزی له شاری لیلی باكووری فڕانسا روویاندا بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه 36 هانده‌ری ئینگلیزی ده‌ستگیركراون كه 16 له‌وانه بریندارن و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، كه به‌ر له یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌رامبه‌ر وێڵز ئاژاوه‌یان كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پۆلیسی فڕه‌نسی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌كان فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كانی قه‌ده‌خه‌كردووه كه پێیانوایه هۆكارێك بووه بۆ دروست بوونی ئاژاوه‌كان.