"یاسای لێبوردنی گشتی ههموار دهكرێتهوه"
"لە ساڵی 2013ـهوه ھەڵبژاردنى ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەکراوە، پێویستە یاساکە کارا بکرێتەوە"

K24 - ههولێر:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای لێبوردنی گشتیی کە لەلایەن فراکسیۆنەکەیەوە پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە داوا دهكات یاساكه ھەموار بکرێتەوه.
ئەحمەد موزھیر جەنابی، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی سهروهری رایگهیاند، ھەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی، تیرۆریستە بەنداکراوەکان ناگرێتەوە، بەڵکو بەندکراوە ستەملێکراوەکان دەگرێتەوە.
ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق راشیگهیاند، ھەوڵ دەدهن لەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، سێ یاسای گرنگ پەسەند بکرێن، ئهوانیش بوودجەی گشتیی، ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ژمارەیەک بڕگەی نێو یاسای لێبوردنی گشتیی.
ئەحمەد موزھیر گوتی: "ھەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتیی، تیرۆریستە بەنداکراوەکان ناگرێتەوە، بەڵکو بەندکراوە ستەملێکراوەکان لە گرتووخانەکان دەگرێتەوە".
ئەحمەد موزھیر جهختی لهوه كردهوه، یاسای لێبوردنی گشتی بەھۆی ئەوەی لە خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگی لەسەر دراوە، جارێکی دیکە بۆ ئەوەی ھەموار بکرێتەوە لەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەخرێتەڕوو، چونکە یاساکە لە دەستووردا جێگیرکراوە. دهشڵێت: "لە ساڵی 2013ـهوه ھەڵبژاردنى ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەکراوە، پێویستە یاساکە کارا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی دەستکەوتە دەستوورییەکان تەواو بکرێن".
یاسای لێبوردنی گشتیی لە ساڵی 2016ـدا، لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسندکرا و دواتر یەکەم ھەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی لە مانگی تشرینی دووەمی 2017 ئەنجامدرا و گرنگترین ئەو گۆڕانکارییەی کە لە یاساکەدا کرا، بریتی بوو لهوهی ئەگەر تاوانبار لەگەڵ تاوانلێکراو گەیشتن به رێکەوتن بەندکراوەکە ئازاد بکرێت و ھەر کەسێکیش تۆمەتبار بێت بە بردنی سامانی گشتیی و توانی پارەکە بگەڕێنتەوە، ئازاد بکرێت.