"تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان دابخهن، رێژهی تهڵاق كهمدهبێتهوه"
پێشنیارێک بۆ چارەسەری زیادبوونی رێژەی جیابوونەوە لە میسر

K24 - هەولێر:
سەرۆکی سندوقی رێگەپێدراوی شەرعی، ئیبراهیم سەلیم لەبارەی زیادبوونی رێژەی جیابوونەوە لە میسر گوتی "کەیسەکانی جیابوونەوە لە میسر بە رێژەی 60% کەم دەبنەوە، ئەگەر پلاتفۆڕمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابخەین."
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "ئەل-وەتەن"ـی میسری، ئیبراهیم سەلیم لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، "پێش ئینتەرنێت، لە ساڵی 2002 تەنها 84 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەمان هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە بەرز بووەتەوە بۆ 222 هەزار حاڵەت."
ئیبراهیم سەلیم، ئالوودەبوون بە ئینتەرنێتەوە بە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە دەزانێت، بەڵگەشی بۆ رایەکەی ئەوەیە، کە هاوسەران لەکاتی ئالوودەبوون بە ئینتەنێتەوە، هاوژینەکانیان فەرامۆش دەکەن و مافی خۆیان نادەنێ.
باسی لەوەش کرد، "بە دڵنیایەوە هۆکاری دیکەش هەیە بۆ جیابوونەوە، وەک دەستێوەردانی خانەوادەکان."
H.H