گەشتوگوزاری هەولێر: 52 هەزار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری پارێزگای هه‌ولێر ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، به‌هه‌زاران گه‌شتیار له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگه‌یاند، لە 15ـی ئاداری 2022 تاوه‌كو 20ـی هه‌مان مانگ، 52 هەزار و 876 گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لەم ژمارەیە 11 هەزار 164 گەشتیار بیانین، ئەوانی دیکەش لە خوارو ناوەراستی عیراقەوە هاتوون.
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ته‌واوی جیهاندا، ره‌وتی گه‌شتیاری ده‌ستی به جوڵه كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی دوو ساڵه هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی رێنماییه‌كانی كۆرۆنا رێگری له گه‌شتكردن و یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز كردبوو، ئه‌مساڵ ئه‌و رێگریییانه هه‌ڵگیران و گه‌شتیارێكی زۆر رووی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.