سه‌ركرده و دیپلۆماتكارانی بیانی به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی له كورد ده‌كه‌ن
سه‌ركرده و دیپلۆماتكارانی بیانی به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی له كورد ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی 20ی ئادار، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزی كوردستانی داگیرساند، له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا، گه‌وره دیپلۆماتكار و سه‌ركرده‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان پیرۆزباییان له گه‌لی كورد و خه‌ڵكی كوردستان كرد و نه‌ورۆزیان وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی ناوبرد.
له ئاستی ناوخۆدا، نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵخانه و نووسینگه دیپلۆماتییه‌كان و دیپلۆماتكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی خۆیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پیرۆزباییان له گه‌لی كورد كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، دێڤید هانت پیرۆزبایی له گه‌لی كورد كرد و به زمانی كوردیی نه‌ورۆزی پیرۆز كرد.
كونسوڵی گشتیی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) له هه‌ولێر، ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهری پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد كرد.
ئه‌لزاهری له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: نه‌ورۆز جه‌ژنێكی مه‌زنه بۆ كورد له عێراق و جیهاندا.
گوتیشی: له‌و كاته‌وه‌ی هاتوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان هه‌ستم كردووه له ناو ماڵ و خێزان و دۆستانی خۆمدام و هیچ هه‌ستم به غه‌ریبی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رۆبرت پالادینۆ به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه پته‌وتر بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق، ئێڤ دوڤال، بۆ كوردستان24 گوتی: گه‌لی كورد به میواندۆستی و هاوڕێیه‌تی ناسراون، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌یلوولی 2021ه‌وه لێره له‌گه‌ڵیان ده‌ژیم.
ئه‌و به كوردیی پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی كورد كرد به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه و گوتی: نه‌ورۆزتان پیرۆز.
هه‌روه‌ها كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك له هه‌ولێر، كاریل كورتانیك گوتی: زۆر خۆشحاڵم به‌و بۆنه‌یه‌وه قسه بۆ گه‌لی كوردستان بكه‌م.
گوتیشی: نه‌ورۆزتان پیرۆز و پشوویه‌كی خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزان و دۆستانتان به‌سه‌ر به‌رن.
كونسوڵی گشتیی ئه‌رمینیا له هه‌ولێریش، ئارشك مانوكیان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه.
یه‌كێكیی دیكه له‌و بیانیانه‌ی له عێراق كار ده‌كه‌ن و په‌یامی پیرۆزبایی هه‌بوو، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو بۆ عێراق.
له په‌یامه‌كه‌یدا پلاسخارت، گوتی: ئه‌م یادكردنه‌وه مێژووییه له یه‌كه‌م رۆژی به‌هاردا رۆڵێكی گرنگی بینیوه له درووستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان.

هه‌روه‌ها جێنشینی ئه‌بو زه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و هیوای خواست ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی خێر و ئاشته‌وایی و گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌لانی جیهان.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن و سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترۆدۆ و چه‌ندین وڵاتی دیكه به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كرد به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه.
کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر، لێڤین ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 پیرۆزبایی له گه‌لی كورد كرد به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه و گوتی: من چانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو، له‌م جه‌ژنه لێره بم و ببینم چۆن گه‌لی كورد كۆده‌بنه‌وه و له یه‌ك شوێن خێزانه‌كان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه و یادی ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌نه‌وه.