"پێش دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به چه‌ند خوله‌كێك بڕیاره چاره‌نووسازه‌كان ده‌رده‌چن"
"پێشبینییه‌كان سه‌د له‌سه‌د ده‌رناچن"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له عێراق بڕیاره‌كان له ساته كۆتاییه‌كان ده‌درێن، بۆیه پێشبینییه‌كان سه‌د له‌سه‌د ده‌رناچن.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێش دانیشتنی په‌رله‌مان به چه‌ند خوله‌كێك، بڕیاره چاره‌نووسازه‌كان ده‌رده‌چن، تا ئه‌و چركه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه بێلایه‌نن هه‌ڵوێستی ئیجابیان به‌رامبه‌ر داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در هه‌بووه كه بێن له دانیشتنی 26ـی ئادار بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار ئاماده بن.
ئه‌شواق جاف راشیگه‌یاند، هیچ بوارێك بۆ دواخستنی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌شواق جاف روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار هیچ به‌ندێكی ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه نییه. ده‌شڵێت: "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدی هاوپه‌یمانی سیانییه (سیاده، ره‌وتی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان)، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ش هه‌وڵی خۆی داوه كه نیسابی 220 په‌رله‌مانتار بۆ دانیشتنی 26ـی ئادار ته‌واو بكات.
ئه‌شواق جاف گوتی: "دووخاڵ ده‌بێت له‌به‌رچاو بگرین، یه‌كیان گره‌نتی له پرۆسه‌ی سیاسیی له ته‌واوی جیهاندا نییه، دووه‌م، بڕیاره‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه ده‌درێن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاتێك سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كرێت، ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه شیعه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانیش رێكنه‌كه‌وتوون".