كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا به‌هۆی شه‌ڕه قسه‌ی نێوان په‌رله‌مانتاران دواخرا
هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای داد خاڵی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه
K24 – هه‌ولێر
له په‌رله‌مانی توركیا ئاڵۆزی و شه‌ڕه قسه له نێوان په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په و جه‌هه‌په له كۆمیسیۆنی داد روویدا.
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ به‌شداری تاوتوێكردنی باسێكی كۆمیسیۆنی دادی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه به‌هۆی شه‌ڕه قسه‌ی نێوان په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په و جه‌هه‌په، سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، كۆبوونه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دواخست.
خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ردوو لا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی داد له‌سه‌ر پرسی سه‌ردانكردنی زیندانه‌كان بوو، كه به‌هۆی جیاوازی نێوان پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار وئۆپوزسیۆنی سه‌ره‌كی، شه‌ڕه قسه و ئاڵۆزی له په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو لا روویدا.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی داد و هه‌ندێ له یاساكانی په‌یوه‌ندیدار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی دادی توركیا بوو.