به وێنه... ئێنریكی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 9 یاریزانه ده‌دات
بارسێلۆنا به گه‌رموگوڕییه‌وه ده‌چێته نێو مامه‌ڵه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
یانه‌ی بارسێلۆنا دوو ساڵه به گه‌رموگوڕی نه‌چۆته نێو مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانه‌وه، به نیازه ئه‌م هاوینه كڕیارێكی باش بێت و چه‌ندان یاریزانی نوێ بگوازێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی یۆرۆ سپۆرت، یانه‌ی بارسێلۆنا لیستێكی 9 یاریزانی ئاماده كردووه كه له‌م هاوینه‌دا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دات، كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه.

1ـ ساموێ ئۆتیتی:
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 22 ساڵه له دڵی به‌رگری یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا یاریی ده‌كات، هاوكات له باڵی چه‌پیش توانایه‌كی باشی هه‌یه و ده‌توانێت شوێنی جۆردی ئه‌لبا بگرێته‌وه و ببێته به دیلی ئه‌و یاریزانه و یانه‌كه‌شی نرخی 30 ملیۆن یۆرۆی له‌سه‌رداناوه.

2ـ ماركینۆس:
ئه‌م به‌رگریكاره به‌رازیلییه كه له یانه‌ی پاریس سانجێرمان یاریی ده‌كات زۆرترین سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه و بارسێلۆنا نزیكترین یانه‌یه له‌و یاریزانه، كڕینی ئه‌م یاریزانه بۆ بارسا زه‌روره‌تێكی گه‌وره‌یه، چونكه بارترا و ئالڤێس له یانه‌كه نه‌ماون و باس له ڕۆیشتنی ماسكیرانۆش ده‌كرێت.

3ـ ماوریسیۆ لیمۆس:
ئه‌م یاریزانه له دڵی به‌رگری یانه‌ی لاس پاڵماس یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 19 ساڵه، یانه‌كه‌ی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له (لیمۆس) داوای 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.

4ـ جواو كانسیلۆ:
لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا زۆر به‌م به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی ڤیاریال سه‌رسامه كه له باڵی راست یاریی ده‌كات و باشترین یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی دانی ئالڤێس، بارسا یاریزانێكی دیكه‌شی بۆ ئه‌م شوێنه هه‌یه ئه‌ویش (ئه‌لێكس ڤیدال)ـه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بارسا هه‌ر بۆ ئه‌م هێڵه یاریزانی یانه‌ی ئارسێناڵ (هیكتۆر بلیرین)ـیشی كردۆته ئامانج كه نرخه‌كه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆیه.
.jpg)
5ـ دیسنیس سوارێز:
ئه‌م یاریزانه پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا یاریی كردووه، ئێستا ئاستی زۆر هه‌ڵكشاوه و ئێنریكی ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
.jpg)
6ـ مانوێل نۆلیتۆ:
ئه‌م یاریزانه‌یش پێشتر بارسێلۆنا به‌ڕێی كردووه و ئێستایش جارێكی دیكه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه چاوی تێ بڕیوه‌ته‌وه و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌دات، ئێنریكی نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه زۆر خۆشه، چونكه پێشتر له سێلتا ڤیگۆ سه‌رپه‌رشتی كردووه.

7ـ ئه‌نتۆنیۆ سانابریا:
یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاودێری ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه پاراگواییهی رۆما ده‌كات كه دوو وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن ده‌كات، بارسا ئه‌م یاریزانه به 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌وێت.

8ـ حاته‌م بن عه‌ره‌فه:
ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه 28 گۆڵی تۆمار كردووه و ئاستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیسی فره‌نسا زۆر به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه، ئێنریكی ده‌یه‌وێت به كڕینی ئه‌م یاریزانه هێڵی زه‌خیره‌ی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی به‌هێز بكات.

9ـ گابریال خیسۆس:
بارسێلۆنا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به فه‌رمی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه لاوه برازیلییه ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی یانه‌ی ساوپاوڵۆ هاتۆته سه‌رهێڵ و یانه‌كه‌شی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌م هێرشبه‌ره لاوه داوای 20 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن.