یانه‌ی دۆرتمۆند كڕینی یاریزانێكی پورتوگالی راگه‌یاند
یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی كڕینی به‌رگریكارێكی پورتوگالی یانه‌ی لیۆرۆێنتی فره‌نسای راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 حوزه‌یرانی 2016، یانه‌ی دۆرتمۆند له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی رافاییل گیریرۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی پورتوگالی راگه‌یاند، گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه و تا هاوینی 2020 له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند به‌رده‌وام ده‌بێت.
گیریرۆ له فره‌نسا له دایكبووه، به‌ڵام یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پورتوگال ده‌كات، له ماوه‌كانی رابردوویش یانه‌كانی بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان دابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.