3 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی رۆبێرتۆ مانچینی پاڵێوراون

دوای ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر خاكی خۆی به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌سه‌دۆنیای باكوور دۆڕا و نه‌یتوانی بۆ مۆندیالی 2022 سه‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیای ناچاركردووه به دوای شوێنگره‌وه‌ی رۆبێرتۆ مانچینی دا بگه‌ڕێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه 3 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی رۆبێرتۆ مانچینی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كاندید كراون.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی كه زۆرترین داخوازی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا له‌سه‌ره (فابیۆ كاناڤارۆ)ـیه كه وه‌كو كاپتن نازناوی جامی جیهانی 2006ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له به‌رلین به‌رز كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ریه‌كه له جینارۆ گاتوزۆ و دی زێربی به‌ربژێرن، به‌ڵام هیچیان به ئه‌ندازه‌ی كاناڤارۆ نزیك نییه.
فابیۆ كاناڤارۆ 136 یاری به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كردووه و دووه‌مین یاریزانه له دوای جیانلوبجی بووفۆن له‌ڕووی زۆرترین یاریی نێوده‌وڵه‌تی.
كاناڤارۆی 48 ساڵ، له دوای وازهێنانی له یاریكردن روویكرده كاری راهێنه‌رایه‌تی و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌هلی ئیماراتی ئه‌زموونی خۆی تاقی كرده‌وه، دواتر له 2015 به‌ره‌و یانه‌كانی خولی چینی كۆچی كرد، پاشان له 2019 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی چینی گرته‌ده‌ست و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
