تاڵیبان: هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌بێت ریش بهێڵێته‌وه
"ژنان به‌ته‌نیا ناتوانن گه‌شت و سه‌یران بكه‌ن"
K24 –هه‌ولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای ده‌كات، "وەزارەتی هاندان بۆ کاری باشە و رێگریکردن لە بەدکاری" لە دەروازەکانی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتدا چاودێری داناوە و پشکنین دەکات، ئایا کارمەندەکان ریشیان هێشتووه‌ته‌وه یاخوود نا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان رێنماییان بە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت داوە کە ریشیان نەتاشن و جلوبەرگی خۆماڵی (کلتوری ئەفغانی) لەبەربکەن، لە سەرەوە کراسێک و پانتۆڵێکی درێژ و شل له‌گه‌ڵ کڵاو یان عەمامە پێکهاتووە.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو، کارمەندەکانی حكومه‌تی تاڵیبان پێیان گوتراوە لەمەودوا ناتوانن بچنە ناو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و ئەگەر پابەندی ئەو شێوازی پۆشینی جلوبەرگە نەبن دەردەکرێن.
هەفتەی رابردوو حكومه‌تی تاڵیبان بڵاویكرده‌وه، ژنان ناتوانن بە بێ یاوەرێکی نێر گەشت و سه‌یرانی ناوخۆیی یاخوود نێودەوڵەتی بکەن.
هه‌روه‌ها تاڵیبان فەرمانیدا باخچە و پارکەکان بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ جیا بکرێنەوە و ژنان تەنیا 3 رۆژ لە هەفتەیەکدا دەتوانن سەردانی پارکەکان بکەن، پیاوانیش 4 رۆژ لە هەفتەیەکدا.