نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: داعش ئێزدییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژ كردووه
داوای پارستنی ئێزدییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی مافه‌كانی مرۆڤ، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا و عێراق رایگه‌یاند، پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، كۆمه‌ڵكوژ كراون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایكردووه، دۆسیه‌ی ئێزدییه‌كان بخرێته به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و پارێزگاری له‌و پێكهاته‌یه بكرێت كه به كوردی ده‌دوێن.
پاولۆ پێینیر، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی مافه‌كانی مرۆڤ، له راگه‌یه‌ندراوێك داوای كرد، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان، بخرێته به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و رێكاری پێویسته بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان بگیرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان له زاری شایه‌تحاڵ و رزگاربووانهوه پێیان راگه‌یه‌ندراوه، كه رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێت، پێكهاته‌ی ئێزدی له‌ناو ببات و هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژیی و سڕینه‌وه‌یان ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتی لێژنه‌كه، تا ئێستاش نزیكه‌ی 3200 ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماون، كه زۆرینه‌یان له سووریا‌ن.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه كچان و ژنانی ئێزدی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه كراونه‌ته كۆیله‌ی سێكسی و ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته سه‌ر و به‌شێك له رزگاربووانیش باس له مامه‌ڵه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن، كه به چ جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا كراوه.