له زه‌وی كارت ده‌ست ناكه‌وێت له مه‌ریخ به‌دوایدا بگه‌ڕێ
"ناسا پێویستی به‌تۆیه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "ناسا"، له هه‌ڵمه‌تێكدا به‌ناوی "ناسا پێویستی به‌تۆیه"، بانگهێشتی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه حه‌زیان له سه‌ركێشییه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ر رووی مه‌ریخ پێویستی به‌ر كارمه‌ند هه‌یه.
شوێنی كاره‌كه مه‌رج نییه ته‌نها مه‌ریخ بێت، چونكه تا ئێستا واده‌ی ئه‌و گه‌شته ئه‌سته‌مه له‌لایه‌ن ناساوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه، به نیازه رۆژێك له رۆژان مرۆڤ بنێرێته سه‌ر رووی هه‌ساره‌ی سوور.
بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سه‌ر مه‌ریخ، ناسا زیاتر مه‌به‌ستییه‌تی كه‌سانی مامۆستا، رووپێو، جووتیار، ئه‌ندازیار و كه‌سانی ته‌كنیكی بنێرێته سه‌ر هه‌ساره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ كاربكه‌ن.
ساڵی رابردوو ئه‌و ئاژانسه رایگه‌یاند، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه مرۆڤ بنێرێته سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری له‌وێ بژین و نه‌گه‌ڕێنه‌وه زه‌وی و ساڵی 2021ی وه‌ك واده بۆ ئه‌م گه‌شته دیاریكردووه.
داگیركردنی مه‌ریخ، ته‌نها نه‌كه‌وتووه‌ته ناو پلان و به‌رنامه‌كانی ناسا، به‌ڵكو كۆمپانیای "مارس وه‌ن"ی هۆڵه‌ندی له ساڵی 2012ه‌وه به‌رنامه‌یه‌ی بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆڤ له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌ی سوور ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه به نیازه سێ ساڵ دواتر، واته ساڵی 2025 گه‌شته‌كه ئه‌نجام بدات.