رووسیا هۆشداری ده‌داته ئۆكرانیا
كرملين: بۆردومانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی رووسیا له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی نێوانیان ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دوای بۆردومانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی رووسیا له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئۆكرانیاوه له كه‌رتی بیلگۆرۆد له باشووری رۆژئاوای رووسیا له نزیك سنووری ئۆكرانیا، كرملین هۆشداری دایه كیێڤ، كه له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر كه‌شتی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بێت.
به‌گورێره‌ی میداكانی رووسیا، دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی "كرملین" له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ بۆردومانكردنی ئه‌و دامه‌زراوانه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی نێوانیان ده‌بێت؟ گوتی: "ناكرێت ئه‌م هه‌نگاو وا سه‌یر بكرێت كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دۆخی به‌رده‌وامیدان به دانوستانه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ نابێت".
بیسكۆڤ ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه بخاته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه دا، "خستنه‌ڕووی ئه‌و ورده‌كارییانه له ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا ئه‌منییه تایبه‌تمه‌نده‌كانه".
دووپاتیشیكرده‌وه، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و هێرشانه به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا راگه‌یه‌ندراوه و گوتی: "ئه‌لێكسانده‌ر چۆبریان، كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی فریاگوزاری سه‌ردانی بیلگۆرۆد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌و دامه‌زراوانه رێكبخاته‌وه و ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ش به‌لاوه بنێت، كه له‌و رووداوه كه‌وتوونه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی كرملین جه‌ختیكرده‌وه، "پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی رووسیا له ئاسمان له میانه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا حه‌قیقه‌تێكی ره‌هایه".
ئه‌مڕۆ ڤیاچیسلاڤ گلادكۆڤ، پارێزگاری كه‌رتی بیلگۆرۆد پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌و ئاگره‌ی له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له دووری 40 كیلۆمه‌تر له سنووری ئۆكرانیا كه‌وتووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی هێرشی دوو فڕۆكه‌ی ئێلیكۆپته‌ری ئۆكرانیاوه بوو و گوتیشی: هیچ زیانێكی گیانی له‌و هێرشه‌دا نه‌بووه.
لێدوانه‌كانی بیسكۆڤ له‌كاتێكدان، دانوستانی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو شاندی مۆسكۆ و كیێڤ له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه بوو، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی به‌رپرسانی رووسیا، دوای ئه‌وه هاتووه، كه پێشكه‌وتنی باش له دانوستانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له شاری ئیستانبوڵی توركیا هاتوونه‌ته ئاراوه.
H.B