له ملیاردێرییهوه به‌ره‌و مایه‌پووچبوون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیزابێس هۆڵمز، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "سیرانوس"، كه تایبه‌تمه‌نده به شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، پێشتر رایگه‌یاندبوو، سامانه‌كه‌ی بریتییه له 4.5 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئێستا باس له مایه‌پووچبوونی ئه‌و خانمه ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌كرێت.
گۆڤاری فۆربس پێشتر سه‌رمایه‌كه‌ی ئه‌و ژنه ملیاردێره‌ی پشتڕاست كردبۆوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی "وۆڵ ستریرت جۆرناڵ" له به‌دواداچوونێكدا، ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه ته‌نها چه‌ند پشكنینێكی خوێن، به ئامێره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه پشكنینیان بۆ كراوه، گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆمپانیاكه‌ی ئه‌و شۆخه مایه‌پووچ بووه و خاوه‌نی هیچ شتێك نییه.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵن" له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و پشكنینانه‌ی كۆمپانیاكه ئه‌نجامی داون، ژماره‌یان یه‌كجار كه‌مه و شایه‌نی ئه‌وه نین باس بكرێن.
له ئێستاشدا سه‌رجه‌م و كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمپانیاكه و ئه‌نجوومه‌نه كارگێڕییه‌كه‌ی، خراوه‌ته ژێر چاودێری و له‌لایه‌ن داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، دووباره وردبینییان بۆ ده‌كرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)