هەشت خوی خراپ لە مانگی رەمەزاندا

ئاگاداربه‌ له‌ ره‌مه‌زاندا ئه‌و 8 خوه‌ دووباره‌ مه‌كه‌وه‌

خواردنی شیرنەمەنی دوای بەربانگ دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوی لە لەش
خواردنی شیرنەمەنی دوای بەربانگ دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوی لە لەش

K24 - هه‌ولێر:

پسپۆڕان رێنمایی رۆژووه‌وانان دەکەن، هه‌ندێك خو هه‌یه‌، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و رۆژووه‌وان زیاتر تینووی ده‌بێت و برسی ده‌بێت.

به‌ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌و خووانه‌، رۆژوه‌وان جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزتری ده‌بێت و توانای به‌رگه‌گرتنی له‌كاتی رۆژدا زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌سته‌ ته‌ندروست ده‌بێت.

به‌ربانگكردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆر ئاو خواردنەوە بەسەریەکەوە

خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لەکاتی بەربانگ یان لە پارشێو، وادەکات گورچیلە زیاتر کاربکات بۆ رزگاربوونی لە ئاوەکە و زیادبوونی میزکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی تینوێتی لە رۆژدا. پسپۆڕان رێنمایی دەکەن شەوانە لەنێوان بەربانگ و پارشێودا هێواش هێواش ئاو بخورێتەوە. هەروەها ئامۆژگاری دەکەن ئەو میوانە بخورێن، کە دەوڵەمەندن بە ئاو، وەک شوتی و کاڵەك و سێو.

خواردنەوەی ئاوی سارد لەکاتی بەربانگ

خواردنەوەی ئاوی سارد لەکاتی رۆژوو شکاندن دەبێتە هۆی سستکردنی جوڵەی خوێن بۆ گەدە و ریخۆڵە، ئەمەش کێشە لە کۆئەندامی هەرس دروستدەکات وەک ژانەسک و گرژبوون. پسپۆڕانی خۆراک رێنمایی دەدەن بەربانگ بە ئاوی شیلەتێن بکرێته‌وه‌ یان  بە شیر و خورما.

خواردنەوەی ئاوی سارد لەکاتی خواردنی ئێوارەدا رێگری بۆ پرۆسەی هەرسکردن دروستدەکات و دەبێتە هۆی قەڵەوی و دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە.

به‌ربانگكردنه‌وه‌

خواردنی شیرنەمەنی دوای بەربانگ

دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوی لە لەشدا و زیادبوونی کۆلیستڕۆڵ درووستبوونی قەڵەوی، بۆیە باشترە لە هەفتەیەکدا جارێك یان دووجار، تەنیا پارچەیەکی بچووك بخورێت.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی میوە

میوە بە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکان و خوێیە کانزاییەکان دادەنرێت کە جەستە لە ڕەمەزاندا پێویستی پێیانە، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش و رێگری لە قەڵەوی دادەنرێت. بۆیە پێویستە لە ڕەمەزاندا میوە بە بەردەوامی بخورێت.

زۆر خواردنی ترشی و سوێری و تیژی

خواردنی سوێری و تیژی دەبنە هۆی زیاتر دەردانی ئاوی جەستە، ئەمەش هەستی تینوێتی زیاد دەکات، بە تایبەتی لە رۆژی دواتردا، هەروەها زۆر خواردنیان دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.

بەربانگکردن لەسەر خواردنی چەور

خواردنی چەور لە خوانی ئێوارەدا دیارترین ئەو هەڵە باوانەیە، کە پێویستە خۆمانی لێی بەدووربگرین، هەروەها هەوڵبدەین دووربکەوینەوە لە خواردنی سوورەوەکراو و چەور.

خواردنی سوورەوەکراو

پشگوێخستنی ژەمی پارشێو

ژەمی پارشێو بۆ رۆژووەوان زۆر گرنگە، پێویستە دڵنیابین، کە توخمە پێویستییەکانی تێدایە. بەپێی پسپۆڕانی خۆراک، خواردنی پارشێو زۆر گرنگە کاربۆهیدراتە ئاوێتەکان و خواردنە ریشاڵەکانی تێدابێت، کە کاتێکی زۆریان دەوێت بۆ هەرسکردن و ئەمەش وادەکات درەنگتر هەست بە برسێتی بکەی. وەک پەتاتە و پاقلە و برنجی قاوەیی و نان و شۆفان.

پشتگوێخستنی وەرزش

هەندێك کەس لە رەمەزاندا وەرزشکردن پشتگوێ دەخەن، بەڵام وەرزش بۆ ئەندامانی جەستە چەندین سوودی هەیە، وه‌رزش تەنیا لە دابەزاندنی کێش کورتناکرێتەوە. باشترین کات بۆ وەرزشکردن کاتژمێرێك پێش بەربانگە، یان دوای دوو کاتژمێر دوای بەربانگ.