له ماریۆپۆڵ ده‌رهێنه‌رێكی فیلم كوژرا

K24 – هۆڵه‌ندا:
مانتاس كڤێدرهراچیۆس، ده‌رهێنه‌ری لیتوانی له شاری ماریۆپۆڵی ئۆكرانیا له ئاكامی هێرشێكی رووسیا كوژرا.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له 2016دا له هه‌مان شاردا، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری به‌رهه‌مهێنابوو به ناوی "مانه‌وه" و باسی رۆژی سه‌ركه‌وتنی دۆنباسی ده‌كرد.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا، مانتاس گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ماریۆپۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی فیلمێكی دیكه‌ی دۆكیۆمنێتاری له باره‌ی كاره‌سات و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ له شاره‌كه ئاماده بكات.
مانتاس کڤێدەراچیوس، لە (28ی ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1976) لە شاری بیرساینی لیتوانیا له‌دایكبووه. له 2012 لە زانکۆی کامبریج بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ئانترۆپۆلۆجیای کۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە و مامۆستای زانکۆی فیلنیوس بووە لە لیتوانیا.
مانتاس چه‌ندین به‌رهه‌می دۆكیۆمێنتاری له باره‌ی شه‌ڕه‌وه هه‌ن، له‌وانه له 2011دا به‌رهه‌مێكی له‌سه‌ر شه‌ڕی چیچانستان ئاماده‌كردبوو، له 2016دا بڵاویكرده‌وه.
مانتاس خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە، خەڵاتی ئه‌منستی ئینتەرناشناڵی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە ساڵی 2011ی پێبەخشراوە، لەهەمان ساڵدا خەڵاتی باشترین دۆکومێنتەری فێستیڤاڵی فیلمی لیتوانیا و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی فیلمی شەوانی رەش و چەندین خەڵاتی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ساڵی 2012 خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی بەلگراد بۆ دۆکیۆمێنتاری و کورتەفیلمی بەدەستهێناوە، ساڵی 2016 خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلم لە بەرلین و خەڵاتی باشترین دۆکومێنتەری فێستیڤاڵی فیلمی لیتوانیا و خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤیلنیوزی بەدەستهێناوە.