ساته‌وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خورماتوو ببینه
به ڤیدیۆ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له خورماتوو روویدا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و به‌ر له‌وه‌ی بگاته خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، خۆكوژه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان له خورماتوو پێی رایگه‌یاندین، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی به هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌كه‌وتووه، ته‌نها شۆفێرێك كه دانیشتووی خورماتووه، به سووكی بریندار بووه.
ئه‌و برینداره له لێدوانێكی بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كه پیكابێكی شین بووه و وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه، شۆفێره‌كه‌ی مێردمنداڵێك بووه و له نزیك ئه‌وه‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.