زانیاری ورد له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی دوێنێی داعش له‌ خورماتوو

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fd7c5f21-a74e-4613-a521-93f71b568b2b/Pishmerge%20Xurmato.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

چەکدارانی داعش لە کاتژمێر 11ی شەوی رابردوودا ھێرشییان کردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای خوورماتوو چوار گووندیان کۆنترۆڵکرد.

 دواتر ویستییان بە ئاراستەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە پێشڕەوی بکەن, بەڵام پێشمەرگە شکستی بەو ھەوڵەیان ھێنا و داعش  بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانیشییان ویستییان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە بازگەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگە بتەقێننەوەدا, بەڵام ئەو ھەوڵەشییان سەری نەگرت.

سەرەتای ھێرشەکەی داعش لە رۆژئاوای خوورماتوو,  بۆ سەر گوندەکانی بیرئەحمەدی یەك و دوو, گوندی عەبوود و زەنجەلی بوو, کە حەشدی شەعبی لەساڵی رابردووەوە دوای ئەوەی پێشمەرگە ئازادی کردبوون تیایاندا جێگیرکرابوون.

بە گوتەی فەرماندەکانی پێشمەرگەو شایەتحاڵەکان, حەشدی شەعبی ھیچ بەرگرییەکییان نەکردووە و لە ماوەیەکی کورتدا داعش ھەر چوار گوندەکەی کۆنترۆڵکردووە.

دوای داگیرکردنی ئەو گوندانە, چەکدارانی داعش ویستییان لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەش ببڕن و بەرەو خوورماتوو پێشڕەوی بکەن, بەڵام پێشمەرگە لە بۆسەدابوون و شکستيان به‌ په‌لاماره‌كه‌ ھێنا.

وەک کاردانەوەیەکیش بەرامبەر شکستەکانی لە بەرامبەر ھێزەکانی پێشمەرگە, داعش لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە خۆکوژێك لێی دەخووڕی, ویستی بازگەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگە بکاتە ئامانج, بەڵام پێش ئەوەی بگاتە بازگەکە لە لایەن پێشمەرگەوە ئەو ھەوڵەش لە پووچه‌ڵكرایه‌وه‌, تیمی کوردستان 24یش دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەکەو رووداوەکەیان بۆ بینەران رووماڵکرد. 

بە گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان 24, کە لە فەرماندەکانی پێشمەرگەو شایەتحاڵەکانەوە دەستیکەوتووە, لە کاتی ھێرشەکەی داعش 3 فەوجی حەشدی شەعبی کە لە سەدان چەکدار پێکھاتبوون لە نێو ئەو گوندانە بوونەو تەنیا ژمارەیەکی کەمییان توانیوییانە ھەڵبێن, ئەوانی دیکە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشییان بەدیلی کەوتوونەتە بەردەستی داعش.

لە نێو کوژراوەکانیشدا عەقید مستەفا بەرێوەبەری پۆلیسی خوورماتوو هه‌یه‌,  لە بارەی زیانەکانی داعشیشەوە کە لەسەر دەستی ھێزەکانی پێشمەرگە بەرییان کەوتووە, ھەرچەندە ئاماری ورد لەبەر دەستدا نییە, بەڵام فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن دەیان چەکدارییان کووژراون و برینداربوونە, ئەو داستانەی ھێزەکانی پێشمەرگەش وەکو فەرماندەکان دەڵێن بەخوێنی 4 پێشمەرگە و ژمارەیەك بریندار تۆمارکران.