ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگانه‌ی له‌ مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو ده‌بن

K24 - هه‌ولێر:

به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ هونه‌ری و وه‌رزشییه‌كانی جیهان، رایانگه‌یاندووه‌ پابه‌ندی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بن و به‌ رۆژوو ده‌بن، هه‌ندێكیان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ موسڵمان بوون، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان دواتر به‌ خواستی خۆیان ئاییینی ئیسلامییان هه‌ڵبژاردووه‌ و بوونه‌ته‌ موسڵمان.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌.

مالیك زه‌ین، له‌ بنه‌ڕه‌تدا پاكستانییه‌  و له‌ خێزانێكی موسڵمان له‌دایكبووه‌

كه‌ریم بنزیمه‌، یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرییه‌

مایك تایسۆن، یاریزانی بۆكسێنی ئه‌مه‌ریكی له‌ ساڵی 1993 موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند

مه‌سعود ئۆزیل، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكووری كوردستانه‌ و موسڵمانن

ئیكۆن، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جیهان، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك موسڵمانه‌ و خه‌ڵكی وڵاتی سه‌نیگاله‌

جانیت جاكسۆن، خوشكی مایكڵ جاكسۆنه‌
جانیت جاكسۆن، خوشكی مایكڵ جاكسۆنه‌
جیمیما خان، نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌ریتانیه‌

دكتۆر ئۆز، ناوی راسته‌قینه‌ی محه‌مه‌د ئۆز ه‌و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك توركه‌ و موسڵمانه‌

زینه‌دین زێدان، یاریزانی پێشووی فه‌ره‌نسا و ئه‌ستێره‌ی پێشوو و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ خێزانێكی موسڵمانی جه‌زائیریه‌

جیجی محه‌مه‌د حه‌دید، به‌ ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه‌ و موسڵمانه‌ و نمایشكاری جلوبه‌رگه‌

فرانك ریبێری، یاریزانی هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی بایرن میونخ، دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ موسڵمان ناوه‌كه‌ی گۆڕی و ئێستا بیلال ریبێرییه‌

ئه‌مه‌ل عه‌له‌مودین و ئێستاش ئه‌مه‌ل كلوونی، هاوسه‌ری جۆرج كلوونی، ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆلیووده‌، له‌ خێزانێكی موسڵمانی لوبنانه‌ و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێته‌ پارێزه‌ری دۆسیه‌ی كوردانی ئێزدی له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی