کەشناسی: تاوەباران و هەورە بروسکە چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن تاوەباران و بروسکە دەبێ، لە ناوچە شاخاوییەکان تۆز و خۆڵ دەبێ و خێرایی با لە نێوان 10 – 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ چالاکبوونی با و هەورە بروسکە، لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێ، لە کاتەکانی تۆز و خۆڵ سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە و تاکو نیوەشەو کاریگەری بەردەوام دەبێت.