لوید ئۆستن: پوتن وازی له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كیێڤ هێناوه
"شه‌ڕی زۆر قورس له باشووری ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، پوتن وازی له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا هێناوه، زیاتر به ئاراسته‌ی هه‌رێمی دۆنباس هه‌نگاو ده‌نێت.
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێشتا ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ئۆكرانیا روون نه‌بووه‌ته‌وه، بیرۆكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا و كیێڤ به خێرایی كه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دایڕشتبوو، بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه بوو.
ئۆستن راشیگه‌یاند، پوتن ده‌ستی له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كیێڤ هه‌ڵگرتووه، هه‌وڵه‌كانی رووه‌و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مارك میللی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و بۆچوونه‌ی له‌باره‌ی درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا بیرۆكه‌یه‌كی دروست نییه.
میللی راشیگه‌یاند، ره‌نگه شه‌ڕی زۆر قورس له باشووری ئۆكرانیا ده‌ستپێبكات، چونكه رووسه‌كان خه‌ریكن سوپا له‌و میحوه‌ره‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش روون نییه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پوتن چۆن كۆتایی پێدێت.
میللی گوتی: "واشنتن 60 هه‌زار سیستمی دژه تانكی به كیێڤ داوه، سوپای ئۆكرانیا له‌و رێگه‌وه وایكردووه سه‌ربازانی رووسی له جه‌نگه‌كان پاشه‌كشه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها میللی گوتیشی: "جیا له‌وه وڵاتانی ئه‌وروپایی 25 هه‌زار بنكه‌ی سیستمی دژه فڕۆكه‌یان به ئۆكرانیا داوه، كه به‌هۆیه‌وه بواری ئاسمانی له‌م وڵاته كۆنتڕۆڵ كراوه‌و رووسه‌كان ناتوانن به ئازادی هێرشه ئاسمانییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن".