سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ریاز ساری كەهیە دەكات

"پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم"

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ ریاز ساری كه‌هیه‌ ده‌كات و رایگه‌یاند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێز ریاز ساری كەهیە

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

 

إنا لله وإنا إليه راجعون

 

مسعود بارزانی

9ـی نیسانی 2022