کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکا، چین و رووسیا دەستیپێکرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2026، لووتکەی سێقۆڵیی نێوان چین، رووسیا و ئەمریکا لە شاری شێنجێن دەستی پێکرد و تێیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێمە لەم لووتکەیەدا مێژوو تۆمار دەکەین، بۆ یەکەم جارە ئەمریکا، رووسیا و چین پێکەوە کۆدەکاتەوە."
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، "ئەم لووتکە مێژووییە دەرفەتمان پێ دەدات تاوتوێی ئاسۆ نوێیەکان بۆ هەموومان بکەین، ئێمە بەرپرسیارێتییەکی تایبەتمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی گفتوگۆیەکی بەرهەمدار و کراوە، کاریگەریی لەسەر گەلەکانمان و جیهان هەیە."
سەرۆکی ئەمریکا روونیشی کردەوە، "دەرفەتمان هەیە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا بکەین و دەبێت مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کەم بکرێنەوە." ئەوەشی خستە روو، "زۆر بنەڕەتییە هاوکاری بکەین بۆ رێگریکردن لە هەڕەشەکانی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و رێگەش بە ئێران نادەین ببێتە خاوەنی ئەم چەکە."
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی رووسیا لە گوتەکانیدا لە لووتکەکەدا گوتی، "ئێمە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشمان لە ئەستۆدایە لە پاراستنی ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتیدا." جەختیشی کردەوە، "ئەگەر هاوکاری بکەین، دەتوانین بەشداری لە بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیریدا بکەین."
نوێ دەکرێتەوە