ئۆکرانیا زیانەکانی سوپای رووسیا ده‌خاته‌ڕوو
سوپای ئۆکرانیا ده‌ڵێت رووسیا جگه له له‌ده‌ستدانی زیاتر له 19 هه‌زاری سه‌رباز، فڕۆكه و كۆپته‌ر و تانك و تۆپهاوێژ و سیستمی به‌رگریی ئاسمانی تێكشكێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە (24ی شوبات/ ئه‌پرێل)ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه (9ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022)ی ئاشكراكرد، كه زیاتر له 19 هه‌زاری سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی تێكشكێنراوه.
بەپێی راگەیاندراوەکە، سوپای رووسیا له ماوه‌ی ئه‌و 45 رۆژه‌ی هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا، 19 هەزار و 100 سەربازی کوژراون، 151 فڕۆکە، 136 هێلیکۆپتەر و 705 تانک، هەزار و 895 زرێپۆش، 335 تۆپهاوێژ، 108 راجیمە و 55 سیستەمی بەرگری ئاسمانیی تێکشکێندراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێزەکانی رووسیا هەزار و 363 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 7 کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، 76 تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و 112 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.