ئۆکرانیا خۆی بۆ جەنگە گەورەکەی رۆژهەڵات ئامادە دەکات
"ئەو جەنگەی دۆنباسیش دەگرێتەوە"
K24 - هەولێر:
حکومەتی ئۆکرانیا دڵنیایی دا، ئامادەی جەنگێکی گەورەیە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە کیێڤ و دەوروبەری لەلایەن مۆسکۆوە بەئامانجگیراوە، لەکاتێکدا گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچەیە بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی "ئینتەرفاکس-ئۆکرانیا" بڵاویکردەوە، کە میخایلۆ بودۆلیاک راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەڵێت: "ئۆکرانیا ئامادەی جەنگی گەورەیە، ئۆکرانیا جەنگەکە دەباتەوە، ئەو جەنگەی دۆنباسیش دەگرێتەوە."
گوتیشی: "کاتێک ئەوە روودەدات، پێگەی ئۆکرانیا لە دانووستانەکاندا بەهێزتر دەبێت، کە ئەمەش رێگەی پێدەدات چەند مەرجێک بەسەر لایەنی بەرامبەردا بسەپینێت."
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە ئامادەین بۆ شەڕکردن، لەهەمانکاتیشدا بەدوای رێگەی دیبلۆماسیدا دەگەڕێین بۆ وەستاندنی ئەم جەنگە."
- چەک بۆ کیێڤ
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە دوایین سەردانیدا بۆ کیێڤ لەگەڵ زیلێنسکی کۆبوونەوە و بەڵێنی پێدانی تانک و زرێپۆشی بە ئۆکرانیا دا.
له كۆبوونهوهكهیاندا جۆنسن و زیلێنسكی تاوتوێی پاڵپشتییه دوورمهوداكانی بهریتانیا بۆ ئۆكرانیا دهكهن و جۆنسن چهندین هاوكاری نوێی دارایی و سهربازی بۆ ئۆكرانیا خستەڕوو.
جۆنسن جهختیكردهوه، "چەند هەفتەیەك لەمەوبەر من لێرە بووم، لە کیێڤ لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا.. زانیارییە هەواڵگرییەکانمان ئاماژەیان بەوە دەکرد، رووسیا لە چەند رۆژێکدا ئۆکرانیا داگیر دەکات و کیێڤ لە چەند کاتژمێرێکدا چۆکدادەدات. بەڵام ئازایەتی ئۆکرانییەکان، کە شێرانە بەرگرییان لە وڵاتەکەیان کرد و سەرکردایەتی تۆش بەرێز ڤۆلۆدیمێر سەلماندی كه زانیارییە هەواڵگرییەکانمان هەڵە بوون".
هەروەها وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، "به زووترین كات مووشهكی دژه تانك دهبهخشینه ئۆكرانیا، لهبهر ئهوهی پێویستی بهو جۆره مووشهكه ههیه".
ئاماژهی بهوهش كرد، "جیهان به كاره قێزهونهكانی سوپای رووسیا تاساوه، كه له شاری بوچا دژی هاووڵاتیانی ئۆكرانیا ئهنجامی داوه، بۆیه ئهمهریكا لهگهڵ هاوپهیمانهكانی به توندی پشتیوانی له سهروهری ئۆكرانیا و خاكهكهی دهكات".