کۆمسیۆنی وەبەرهێنان: عێراق پێویستی بە 4 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە

"بەغدای پایتەخت بە هەڕەمەکی باڵەخانەی تیا دروست کراوە"

دیمەنێکی دوورگەی سینباد لە ڕووباری شەت ئەلعەرەب لە باشووری شاری بەسرە، 1ی نیسانی 2022. وێنە: حوسێن فاله/ AFP
دیمەنێکی دوورگەی سینباد لە ڕووباری شەت ئەلعەرەب لە باشووری شاری بەسرە، 1ی نیسانی 2022. وێنە: حوسێن فاله/ AFP

K24 - هەولێر:

سەرۆکی کۆمسیۆنی وەبەرهێنان، سوهەی نەجار جەختی لەوە کردەوە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە لە عێراق، پێویستیان بە 4 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "لە ساڵی 2021دەستەکەمان 130 مۆڵەتی وەبەرهێنانی بەخشیووە، زۆرێکیش لە پرۆژەکان دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە."

باسی لەوەش کرد کە، "دەستەی وەبەرهێنان لە سەردەمی گەندەڵیدا پێکهاتووە و بەرهەڵستکارانی چاکسازیش لە هەموو کەرت و بوارێکدا هەن."

سوهەی ئەل-نەجار گوتیشی: "فشارێکی سیاسی زۆرمان لەسەرە بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون، بەغدای پایتەخت بە هەڕەمەکی باڵەخانەی تیا دروست کراوە، پێویستمان بە 3 بۆ 4 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە."

ئاماژەی بەوەشدا، "بەهۆی پرۆژە وەهمیەکانەوە ملیۆنان دۆنم زەویمان لەدەست داوە."

سەرۆکی کۆمسیۆنی وەبەرهێنان، سوهەی نەجار
سەرۆکی کۆمسیۆنی وەبەرهێنان، سوهەی نەجار

H.H