کازمی: پێویستە رێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکرێت

لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی و هەماهەنگی کردووە

مستەفا کازمی
مستەفا کازمی

K24 – هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی سەربازی ئەمەریکا دۆخی ئەمنی عێراق و هەماهەنگی زیاتر تاوتوێ دەکەن و مستەفا کازمی رایدەگەیەنێت: پێویستە رێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، مستەفا کازمی لەگەڵ جەنەراڵ میشێل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا گفتوگۆیان لەسەر بنەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش و هاوکاریی و هەماهەنگی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووەتەوە، بەتایبەت رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە پێشکەشکردنی هاوکاریی و زانیارییە هەواڵگرییەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کازمی جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی شەڕی تیرۆرکردووەتەوە، بۆ رێگریکردن لە گەشە و سەرهەڵدانەوەی داعش، بۆ ئەوەی جارێکی تر نەبنەوە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.

دیمەنێکی کۆبوونەوەکە
دیمەنێکی کۆبوونەوەکە
Fly Erbil Advertisment