جۆن کێربی: ئەمریكا ئاگاداری شەڕی حزبی دیموكرات و ئێران نییە

K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگاداری شەڕی نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامیی ئێران نین.
جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بێ ئاگایی وڵاتەکەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حزبی دیموکراتی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە وەڵامی پرسیارێك کە ئایا ئەمریکا ئاگاداری شەڕی نێوان ھێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین؟ کێربی رایگەیاند ھیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو شەڕە نییە و ئاگاداری نین.
لە 15 ی ئەم مانگە شهڕ و پێكدادانی چهكداری، له نێوان پێشمهرگهكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و هێزهكانی رژێمی ئێران، له شاری شنۆی رۆژههڵاتی كوردستان روویدا، بە گوتەی بەرپرسانی حدكا دوو فەرماندە و چەندین پاسداری ئێرانیان كوشتووە.