ته‌ندروستی عێراق موژده‌یه‌ك له‌باره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه بڵاو ده‌كاته‌وه
بزانه چی كراوه بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق موژده‌یه‌ك له‌باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند، ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هێنراوه‌ته عێراق.
هانی ئه‌لعیقابی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له ئێستادا عێراق بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، له عێراقدا جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر به‌ربڵاون، له دوای ئه‌مه شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و سییه‌كان دێت.
ئه‌لعیقابی روونیكرده‌وه، له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، له ته‌واوی پارێزگاكاندا بنكه‌ی چاره‌سه‌ری (تیشك و وێنه) بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه دابینكراوه، جیا له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه له‌و بنكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق گوتی: "له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، ته‌نیا ده‌كرێت له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری به‌كارهێنانی خۆراكی ته‌ندروست رێگری لێبكرێت، له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه له گفتوگۆداین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه. ده‌شڵێت: "بۆ خۆپارێزی له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، مرۆڤ پێویستی به هه‌ڵمژینی هه‌وای پاكه، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان، جگه له خواردنی خۆراكی ته‌ندروست".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، په‌نا بۆ ئوردن و لوبنان ده‌به‌ن، چونكه عێراق (تیشك)ـی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی نییه، تا ئێستا 20 ئامێری تیشك له عێراق هه‌بووه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا 6 ئامێری دیكه بۆ عێراق دابینكراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق موژده ده‌داته هاووڵاتیان و رایگه‌یاند، ته‌واوی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه پێشتر ماوه‌ی 6 مانگ بۆ چاره‌سه‌ر ده‌وه‌ستان، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه به پشتبه‌ستن به‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیانه، نۆره‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ یه‌ك مانگ كورت ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئامارێك كه عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 31 هه‌زار و 502 تووشبووی شێرپه‌نجه له عێراقدا هه‌ن، (13 هه‌زار و 612) تووشبوو نێرن، (17 هه‌زار و 790) تووشبووش له ره‌گه‌زی مێن.