بکوژانی نەقیب محەمەد دەستگیرکران
دوای زیاتر لە سێ مانگ بکوژانی ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان دەستگیرکران
K24 - سلێمانی:
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ 12ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بابەتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ کوڕەکەی نەقیب محەمەد نوسیویەتی "یامور گیان… کە لهدایكبوویت، بهڵێنم پێدای ئهو كاته سهردانت بکەم كه ھەواڵی دهستگیركردنی بكوژهكانی باوكت به خۆت و یارانی خوشكت بگهیهنم، وا دەستگیركران.
قوباد تاڵەبانی بە منداڵەکانی نەقیب محەمەد دەڵێت "ئێوە دوو كیژۆڵهكهی شههید نهقیب محهممهدن، سەربەرزن كە پیاوێکی مەردی وەھا باوکی ئێوە بوو".
رۆژی 4ی کانونی یەکەمی 2021، نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی، لەکاتی چوو بوو بۆ جێبەجێکردنی فەرمانێکی دەستگیرکردنی کەسێک، بەناوی (ی.پ.ع) لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، بەڵام تۆمەتبارەکان رووبەڕووی ئەفسەرەکە و تیمەکەی بوونەوە، بەوهۆیەوە نەقیب محەمەد کوژرا و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.