عێراق.. شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات
هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات، ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له به‌غدا و به‌شێكی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستپێبكات و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
عامر ئه‌لجابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین به‌شێكی پارێزگاكانی عێراق بگرێته‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی خێرایی با و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه.
ئه‌لجابری راشیگه‌یاند، هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبوونی خۆڵبارین له عێراق كه‌می بارانبارینه، كه بووه‌ته هۆی به بیابانبوونی ژماره‌یه‌ك ناوچه و وشكبوونی زه‌وی.
هه‌روه‌ها ئه‌لجابری روونیكرده‌وه، زۆربوونی دیارده‌ی خۆڵبارین له عێراق، بۆ كه‌می رێژی سه‌وزایی و نه‌بوونی پشتێنه‌ی سه‌وزیی له پارێزگاكاندا ده‌گه‌ڕیته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ خۆڵبارین رێژه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت. ده‌شڵێت: "ناوچه‌ی رۆژئاوای عێراق كه سنووره‌كانی سووریا به فراوانی ده‌گرێته‌وه، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی خۆڵبارین له عێراق".
ئه‌و گوته‌بێژه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه، خۆڵبارین به شێوه‌یه‌كی چڕ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌پۆشێت، له ناوچه‌كانی باشووری عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، جیا له دروستبوونی گه‌رده‌لوول.
ئه‌لجابیری روونیكرده‌وه، خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق داده‌پۆشێت، دواتر بارسته هه‌وایه‌ك له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه دێت و كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین له رۆژانی داهاتوو كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمی له نێوانی 5 تا 8 پله‌ی سیلیزی، پێشبینی ده‌كرێت له باشووری عێراق خۆڵبارین به‌رده‌وام بێت.