ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خورماتوو ڕوویدا
دوو شه‌هید و 11 بریندارن هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو(فاروق ئه‌حمه‌د) به كوردستان 24 ی ڕاگه‌یاند"له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبه‌كراو له قه‌زای خورماتوو، دوو كه‌س شه‌هید بوون و11كه‌سی دیكه بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له به‌رامبه‌ر باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕوویداوه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری بۆمبه‌كراوه‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه ڕایگه‌یاندووه تا ئێستا ته‌رمی دوو كه‌س و پێنج بریندار گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدایه دوێنێش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له بازگه‌یه‌كی ئه‌و شاره ڕوویدابوو.