به‌غدا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی خنكێنه‌ری سووته‌مه‌نی ده‌بێته‌وه
له وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی هه‌زاران ئۆتۆمبێل له سره وه‌ستاون.. هاووڵاتیان ترسیان له قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، قه‌یرانێكی خنكێنه‌ری سووته‌مه‌نی له به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه و هاووڵاتییان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بچێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ماوه‌ی 48 كاتژمێره وێستگه ئه‌هلییه‌كانی سووته‌مه‌نی له به‌غدا بایكۆتی كاركردنیان كردووه و هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ هه‌ڵگرتنی پشتیوانیكردن له نرخه‌كانی سووته‌مه‌نی گه‌ڕانده‌وه.
چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوبوونه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا نیشانده‌درێت، كه هه‌زاران ئۆتۆمبێل له سره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین وه‌ستاون، له‌كاتێكدا هاووڵاتییان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، دوای وه‌ستانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له سه‌ره‌ی به‌نزین، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی قه‌یرانه‌كه ژماریه‌كی كه‌میان ده‌توانن به‌زین وه‌ربگرن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وێستگه ئه‌هلییه‌كان به خوڵقێنه‌ری قه‌یران ناوده‌بات و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "كۆمپانیای دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی هۆشداریی داوه‌ته خاوه‌ن ئه‌و وێستگه ئه‌هلیانه‌ی سه‌رپێچی رێنماییه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه ده‌ده‌ن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و رێكارانه بدات، كه چ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر ئه‌و وێستگانه ده‌گرێته‌به‌ر.
H.B
