"هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی پوتن دروست ده‌بێت"
راوێژكارێكی پێشووی دۆما: پوتن دۆخه‌كه گرژتر ده‌كات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی سیاسی ده‌بێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی دۆما هۆشداری ده‌داته ڤلادیمێر پوتن، كه ئه‌گه‌ر له هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پۆسته‌كه‌ی و هه‌ژموونی خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی په‌خشی "بی بی سی"ی به‌ریتانی، كه له هه‌فته‌نامه‌ی "نیوزویك" بڵاوكرایه‌وه، ئه‌ندرێیه كۆرتۆنۆڤ، راوێژكاری پێشووی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رووسیا "دۆما" گوتی: پوتن پێویستی به سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی رووسیا له پشتیوانیكردنی به‌رده‌وام بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌لایه‌نی كه‌م پێویست پوتن پێویستی به شتێك بوو كه بۆ خۆی و لایه‌نگرانی وه‌ك سه‌ركه‌وتن لێكبدرابایه‌وه".
روونیشیكرده‌وه، "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌ی ئه‌و كاره كۆتایی دێت؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته دوایین لێدوانی پوتن، كه وابزانم به‌ر له دوو رۆژ بوو، گوتی: تاكه ئامانج له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا، پارێزگاریكردنه له گه‌لی دۆنباس، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌مه مانای وایه كه ئه‌و هیچ ئامانجێكی بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له ئۆكرانیا نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و وێرانكاریه‌ی ئێستای ئۆكرانیاوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه هه‌یه كه ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستیانهێناون، من له‌و باوه‌ڕه‌دام له چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتوودا هه‌ڵوێسته‌كان له‌وباره‌یه‌وه، چ به په‌سه‌ندكردن یانیش ره‌تكردنه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێن".
سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندبوو، ده‌ستپێكردنی كرده‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی دۆنباس بوو، كه له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی ئۆكرانییه‌وه و به پشتیوانی مۆسكۆ كۆنترۆڵ كرابوو، هه‌روه‌ها به پاساوی بنبڕكردنی ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌كان له كیێڤ.
كۆرتۆنۆڤ، كه ئێستا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رووسیای به‌ده‌سته‌وه‌یه، پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد، "پێده‌چێت پوتن ناچار بێت دۆخه‌كه گرژتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی گه‌وره‌ی سیاسیی ده‌بێته‌وه".
باجی هێرشه‌كه‌ی رووسیا!!
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لێره‌دا هه‌ڵبه‌ته پرسیاره‌كه له باره‌ی ئه‌و باجه ده‌خولێته‌وه، كه كرملین به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به‌و كرده سه‌ربازییه ده‌یدات" و گوتی: "هه‌ندێك كه‌س لێره له مۆسكۆ پێیان وایه كه (له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به كرده‌ی سه‌ربازی)، پێویست ده‌كات كرملین دۆخه‌كه گرژتر بكات، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش دوو هه‌ڵچوونی ئاسۆیی و ستوونیی له‌سه‌ر بێته ئاراوه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدا، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئاستی مه‌ترسییه سیاسییه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تی رووسیا به‌رزتر ده‌بێته‌وه، چونكه به‌ڕاشكاوانه خه‌ڵكی رووسیا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئۆكرانییه‌كان بجه‌نگن".
ئه‌ندرێیه كۆرتۆنۆڤ گوتی: "زۆربه‌ی گه‌لی رووسیا خوێنڕشتن ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌رده‌وام بێت و گرژییه‌كان زیاتر بوون، ئه‌وا پاڵپشتیی گشتی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و وڵاته روو له پاشگه‌زبوونه‌وه ده‌كات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه (ئایا پوتن له‌ژێر هیچ فشارێكی سیاسیدایه؟) كۆرتۆنۆڤ گوتی: به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌سه‌ڵات له رووسیا تا راده‌یه‌كی زۆر مه‌ركه‌زییه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌شێك له راوێژكارانی پوتن ترسیان له ده‌ره‌نجامه ئابوورییه‌كانی كرده‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان هه‌بوو، كه له‌به‌ر سزاكانی پێشووی وڵاتی رۆژئاوا به‌هۆی به‌هۆی قه‌یرانی نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا له ساڵی 2014 له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان دانرابوون.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ندێك ئاماژه‌ی باندووبوون ده‌بینم".. من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ستكردنێكی سرووشتی به هیلاكی و ماندووبوون له‌باره‌ی دۆخه‌كه به گشتی هه‌یه، له‌وانه‌یه هێشتا زوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بگوترێت، كه ته‌واوی رووسیا رای خۆی له‌باره‌ی ململانێكه ده‌گوڕێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت".
H.B