ریال مهدرید یاریی كلاسیكۆی له بارسێلۆنا بردهوه
رۆژی چوارشهممهی داهاتوو پاڵهوانی خولهكه بهدیار دهكهوێت
لە خولی باسکەی ئیسپانیادا، لە یاریی کۆتایی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٩٠ خاڵ بەرامبەر ٧٠ خاڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئەنجامی رووبەروو بوونەوەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکسانکردەوە، کە لە یاریی یەکەم بارسا بە ئەنجامی ١٠٠ خاڵ بەرامبەر ٩٩ خاڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گەرچی یارییەکە لە شاری بارسێلۆنا بەڕێوە دەچوو، بەڵام یاریزانانی باسکەی مێرێنگی بە جیاوازی ٢٠ خاڵ یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلاکردەوە و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەردوو یانە لە مەدرید رووبەڕوو دەبنەوە و هەر یانەیەک پێویستی بە سێ بردنەوەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولەکە، کە ئێستا هەریەکێکیان بردنەوەیەکیان هەیە.