مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ ئیسته‌نبوڵ

له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌‌ ئیسته‌نبوڵ و بڕیار وایه‌ كه‌مێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

نووسینگه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment