تۆماس رۆزێسكی كه‌وتۆته‌ بارودۆخێكی ترسناكه‌وه‌

تۆماس رۆزێسکی لە یاریی نێوان کڕواتیا و چیک تووشی پێكان بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی گۆڕانکارییەکانی چیک لە یارییەکە تەواو ببوو، تا دوایین خولەکەکان درێژەبە یارییەکەدا، به‌پێی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئه‌م یاریزانه‌ تووشی پێكانێكی دژوار بۆته‌وه‌، له‌ دوای یارییەکەش ملادای راهێنەری چیک رایگەیاند، تاکو پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام نه‌درێت ناتوانین هیچ بڕیارێک بدەین، بەڵام لەوانەیە نەتوانێت بەشداریی یارییەکەی تورکیا بکات، کە پێویستە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی ١٦.

تۆماس رۆزیسكی ته‌مه‌ن 35 ساڵان، پێشتر له‌ یانه‌ی سپارتا براگی چیكییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، دواتر له‌ 2001 تا 2006 یاریی بۆ یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند كرد، ماوه‌ی 12 ساڵیشه‌ یاریزانی یانه‌ی ئارسێناڵه‌.