ئەم هەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت
هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێدێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەم هەفتەیەدا مووچەی زۆربەی وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت.
وەک لە خشتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
رۆژی دووشەممە 18/4/2022، مووچەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 19/4/2022، مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەکرێت:.
وەزارەتی داد
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی ئەوقاف
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگای مین
فەرمانگەی ناوچەکانی دەرەوە
دیوانی چاودێری دارایی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
هەر بەپێی خشتەکە رۆژانی 21 و 23ی مانگ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
لە هەفتەی داهاتووشدا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەدرێت و پێش جەژن پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێدێت.